English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە دوو شوێنی دیکەی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار به‌ 132 هەزار دینار ده‌درێته‌ هاوڵاتیان
2023-02-14 [02:27 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بە بڕیاری بانكی ناوەندیی عێراق لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڕی حەوت هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە گەشتیاران.

د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق،  ڕایگەیاند: "لە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی بانکی ناوەندی بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران بۆ دەرەوەی وڵات لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و هەولێر، دوێنێ بڕیارەکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر چووە بواری جێبەجێکرنەوە و ئەمڕۆش خۆشبەختانە ڕێکارەکانی فرۆشتنی دۆلار لە فرۆکەخانەی سلێمانی تەواو کرا.''

زیاتر گوتیشی: "موژدە دەدەینە خەڵكی سلێمانی كە گەشتیارانی دەتوانن لە ڕێگەی لقی سلێمانیی RT بانکەوە بەپێی مەرجەکانی بانکی ناوەندی تاوەكوو بڕی حەوت هەزار دۆلار بەنرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر100 دۆلارێک سوودمەند بن لەم کارئاسانییە.''

ئاماژەی بەوەش دا ئەم بڕیارە کاریگەرییەکی گرنگی دەبێت لەسەر نرخی دۆلار و دابینکردنی بەشێک لە داخوازیی هاووڵاتییان بۆ کڕینی دۆلار و گوتیشی: "هاووڵاتییانی ئازیزی سلێمانی دڵنیا دەکەینەوە کە هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی باس لە هەبوونی ڕێگری و جێبەجێنەکردنی ئەم بڕیارە دەکەن لە سلێمانی دوورن لە ڕاستییەوە و بڕیارەكە وەكوو خۆی جێبەجێ دەكرێت.''

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەیشی ئاشكرا كرد: ''ئەم بڕیارە جگە لە هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلیش جێبەجێ دەكرێت و دۆلار بە نرخی فەرمی دەدرێتە گەشتیاران و بانكی ناوەندی بۆ ئەو مەبەستە نووسراوی دەركردووە و بانكی بازرگانیی ئاگادار كردووەتەوە.''

 

شوان به‌رزنجی 

 





ئەم هەواڵە 817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad