ZNA- هەولێر
جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا رایگەیاند، هەناردەی غازی سروشتیان بۆ ئەوروپا کەم کردووەتەوە و بۆ چین زیاددیان کردووە.
ئەلیکساندەر نۆڤاک لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رووسی، راشیگەیاند، لەساڵی 2022دا رێژەی بەرهەمهێنانیان کەم کردەوە بۆ 673 ملیار مەترسێجا و هەناردەشیان بۆ 184 ملیار مەترسێجا لەساڵیکدا کەم کردووەتەوە.
جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتەکەی گرنگییەکی تایبەت بە کەرتی وەبەرهێنان لە بواری غازی سروشتی دەدات و لەهەوڵدایە بۆ ناردنی غاز بۆ بەشێک لەو وڵاتانەی بۆ کڕینی غازی رووسی داواکارییان پێشکەش کردبوو.
ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە |