ZNA- هەولێر
وەزارەتی بەرگری هۆڵندا بڵاویکردەوە، درەنگانێکی رۆژی 13 ی ئەم مانگە دوو فڕۆکەی ئێف 35ی ئەم وڵاتە لە نزیک سنورەکانی کالینینگران و پۆڵندا رووبەڕووی سێ فڕۆکەی شەڕکەری رووسی بوونەتەوە.
وەزارەتی بەرگریی هۆڵندا بڵاویکردەوە، فڕۆکە شەڕکەرە رووسیەکان لە ئاسمانی پۆڵندا و بەتاییبەت سنوری ئاسمانی هاوپەیمانی ناتۆ نزیک بوونەتەوە و ئەوانیش ناچاربوون ئاگادارییان بکەنەوە و لەرێگەی فڕینیان فڕۆکە رووسییەکان ناچار بە پاشەکشهکردن بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا وەزارەتی بەرگریی رووسیا بۆ ئەم بابەتە بێدەنگیی هەڵبژاردووە.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |