ZNA-هەولێر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، باڵیۆزی نوێی عێراق ماجد له‌جماوی گه‌یشته وڵاتی توركیا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ماجد له‌جماوی، به باڵیۆزی نوێی عێراق له توركیا ده‌ستنیشان كراوه و شه‌وی رابردوو گه‌یشته ئه‌نقه‌ره.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكرا، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانی دیپلۆماسی و به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه پێشوازیان له باڵیۆزی نوێی عێراق كردووە.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، له‌جماوی كار ده‌كات بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا، هه‌روه‌ها له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات له باڵیۆزخانه.
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |