ZNA - هەولێر لەدەستپێکی یارییەکانی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی پاریس سان جێرمان میوانداری بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد.
لە ئەنجامدا بایرنی ئەڵمان توانیان یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە پاریسی خاوەن یاریگا بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و دوای چەندین هەوڵ نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 57 کینگسلی کۆمان گۆڵێکی بۆ بایرن میونشن تۆمارکرد.
بڕیارە یاری گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانەکە لە هەشتی مانگی داهاتوودا لە یاریگای ئالیانز ئارینای تایبەت بە یانەی بایرن میونشن ئەنجامبدرێت.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |