ZNA-هەولێر رۆژی سێشەممە نرخی نەوت 1 دۆلار دابەزی و ئەمڕۆش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا کە تیایدا دەرکەوت 10.5 ملیۆن بەرمیل نەوت بە یەدەگی نەوتی ئەو وڵاتە زیادبوو نزیکەی 20 سەنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 85 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 19 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
شارەزایانی وزە پێشبینییان دەکرد کە قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا تەنیا بە بڕی 1.2 ملیۆن بەرمیل زیادبکات. بەڵام زیادبوونی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا زۆر زیاتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان.
قەبارەی بەنزینی کۆگاکراو لە ئەمریکا زیاتر لە 800 هەزار بەرمیل زیادیکردووە.
نرخی نەوتی رۆژی سێشەممە دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی هەڵاوسانی ئەمریکا نزیکەی 1 دۆلار دابەزیبوو.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |