ZNA - هەولێر لە دووەم یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی کرد.
لە ئەنجامدا میلان توانی لەنێو یاریگا و هاندەرانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە تۆتنهام بباتەوە.
لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 7دا یاریزان برایم دیاز گۆڵێکی بۆ میلان کرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی تۆتنهام هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیاندا بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و سەرەنجام یاریەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
یاری گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانەکە لە هەشتی مانگی داهاتوودا لە یاریگای یانەی تۆتنهام بەڕێوەدەچێت.
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |