ZNA:هەولێر چەرەسات کە لە چەندین جۆر پێکهاتووە و تەندروسترینیان گازۆ و بادەم و بوندق و فستقە کە سوودێکی سەرسوڕهێنەر بە جەستە دەگەیەن ئەگەر بەشێوەی ڕۆژانە بخورێن.
ماڵپەڕیHealthline لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە چەرەساتەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان و چەندین پێکهاتەی خۆراکی گرنگ و لە دیارترین سوودەکانیان بریتین لە:
یەکەم: دابەزاندنی کێشی جەستە.
دووەم: چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس باشترکردنی سیستەمی هەرس.
سێیەم: پارێزگاریکردن لە تەندروستی دڵ و هێشتنەوەی بە سەلامەتی.
چوارەم: بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە.
پێنجەم: بەهێزکردنی ماسولکەکان و یارمەتیدانی گەشەیان.
شەشەم: ڕێگری کردن لە توشبوون بە شێرپەنجە بەهۆی بوونی دژە ئۆکسانەکان تێیاندا.
ئەم هەواڵە 700جار خوێندراوەتەوە |