ZNA- هەولێر
پسپۆڕانی ئاژانسی زانیاریی بەرگریی ئەمریکا دەڵێن ئێران لە شەری ئۆکرانیا بە تەواوی پشتی رووسیا دەگرێت.
پسپۆڕانی ئاژانسی زانیاریی بەرگریی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە لەندەن بەڕێوە چوو، بە شڕۆڤە کردنی دیمەنی ئەو درۆنانەی لە شەڕی ئوکراینادا بەکار دێن و بەراوەرد کردنیان لەگەڵ درۆنەکانی جۆری شاهید131 و شاهید 136 و موهاجیری ئێرانی بەو ئەنجامە گەیشتن ئەو درۆنانەی ڕووسیا بەکاریان دێنێی هەمان درۆنە ئێرانییەکانن.
بەرپرسێکی باڵای ئاژانسی زانیاریی بەرگریی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی بڵاو بکرێتەوە، بە ئاسۆشەیتێدپرێسی ڕاگەیاندووە ئیران لە شەڕی رووسیا لە دژی ئوکراینا، هاوبەشی ڕووسیایە و خەریکە بەم ئەزموونانەی لەم شەڕە بەدەستی دێنێت، ئاستی کارامەیی درۆنەکانی خۆی بەرز دەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە |