ZNA- هەولێر
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت "سەیفولعەدل"ی سەرۆکی ئێستای رێکخراوی تیرۆریستیی ئەلقاعیده ئێستا لە ئێران دەژیێت.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بە گوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە ئامادە کراوە، سەیفولعەدلی تەمەن 62 ساڵ کە ئیسلامییەکی توندڕەوی خەڵکی میسرە و وەک جێگری ئەیمەن زەواهیری و سەرۆکی ئێستای ڕێکخراوی ئەلقاعیدە ناوی دەبرێت، نشتەجێی ئێرانە.
ئەم راپۆرتە لە لایەن کۆمیتەی چاوەدێریی گەمارۆکانی سەر داعش و ئەلقاعیدەەوە بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت لەبەر ئەوەی حکوومەتی تالیبان لە ئەفغانستان تا ئێستا کوژرانی ئەیمەن زاوهیری پشتڕاست نەکردووەتەوە و حکوومەتی ئێرانیش دانی بە بوونی سەیفولعەدل لەم وڵاتەدا نەناوە، تا ئێستا پرسی سەرۆکایەتیی سەیفولعەل لە ڕێکخراوی ئەلقاعیدەدا بە فەرمی ڕانەگەیاندراوە.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |