هەولێر ZNA محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای نیشته‌جێبوون له عێراق كرد و داوای ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی ده‌كات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وه‌زیرانی عێراق، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای نیشتەجێبوونی کرد، تێیدا بەڵگەنامەی نیشتیمانی بۆ سياسەتی نیشتەجێبوونی نوێ پەسەندکرا، کە لەلایەن ئەنجوومەنی وه‌زیران بۆ گەشەسەندنی مرۆیی پێشکه‌شکراوە.
سوودانی جەختی لە بەگەڕخستنی هەموو هەوڵەکان کردەوە، لەپێناو ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی له عێراق لەماوەی ئەم ساڵەدا.
داواشیکرد، هەموو توانا و پێداویستییەکانی مرۆیی، تەکنیکی، دارایی و لۆجستی پێویست به‌رده‌ستبكرێن، بەمەبەستی سەرخستنی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری له عێراق. هه‌روه‌ها لە کۆبوونەوەکەدا ئەو رێکكارانەی دەزگای ناوەندی بۆ سەرژمێری و ئامار لە وەزارەتی پلاندانان و پێداویستییەکانی جێبەجێکردنی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی و ڕۆڵە چاوەروانکراوەکانی وەزارەتەکانی پەیوەندار بەم پرۆسەیە، تاووتوێکران.
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |