ZNA - ههولێر
ژمارەی ئەوکەسانەی کە بەهۆی دەنگۆکانی پەیوەندیدار بە کەمتەرخەمی لە بونیادنانی باڵەخانەکان کە لە ئاکامی بوومەلەرزەکان لە دیاربەکر داڕووخان دەستگیر کراون، گەیشتە ٥٣ کەس.
سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی دیاربەکر بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە بەمەبەستی دەست نیشان کردنی کەموکوڕی و کەمتەرخەمییەکان لەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات لە دیاربەکر داڕووخاون.
لەو میانەیەدا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٥٩ کەس دەرچووە بەهۆی دەنگۆکانی پەیوەندیدار بە کەمتەرخەمی لە بونیادنانی باڵەخانەکاندا.
لە میانی هەڵمەتەکاندا تاکوو ئێستا ٥٣ تۆمەتبار دەستگیر کراون، دوای راییکردنی کارەکانیان لە ئاسایش ١٤ لەو تۆمەتبارانە ئازاد کراون و ٣٩ تۆمەتبارەکەی دیکەیش رەوانەی دادگا کراون.
هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی شەش تۆمەتبارەکەی دیکە.
AA
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |