English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا و تورکیا گه‌یشته زیاتر لە‌ 44 هه‌زار که‌س
2023-02-15 [08:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دواین ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ری ده‌خات، تا ئێسته‌ سه‌رووی 44 هه‌زار که‌س له‌ هه‌ردوو وڵاتی تورکیا و سووریا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و سه‌رووی 105 هه‌زار که‌سیش بریندار بوون.

ماوەی 10 ڕۆژە بوومه‌له‌رزه‌که‌ ڕووی داوه‌ و هێشتا هه‌واڵی رزگارکردنی که‌سانێک له‌ ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌کان بڵاو ده‌کرێته‌وه‌، تا کات زیاتر تێپه‌ڕێت، ئومێدی زیندوومانه‌وه‌شیان که‌متر ده‌بێته‌وه‌.  هاوکات له‌گه‌ڵ لابردنی داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌کان، ژماره‌ی قوربانییان زیاتر ده‌بێت و پێشبینی ده‌کرێ له‌و ژماره‌یه‌ زۆر زیاتر بێت که‌ راگه‌یه‌نراوه‌.

رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بڵاوی کرده‌وه‌، له‌ سووریا تا ئه‌م ساته‌ هه‌شت هه‌زار و 814 که‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ بووله‌مه‌رزه‌ مردوون به‌ 35 هه‌زار و 418 كه‌س راگه‌یاندووه‌، سه‌رووی 13 هه‌زار برینداریش هێشتا له‌ ژێر چاودێری و چاره‌سه‌ركردندان.

 

 





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad