English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەک: خواردنەوەیەک فشاری خوێن دادەبەزێنێت
2023-02-15 [03:34 AM]

هەولێر : ZNA


توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، خواردنەوەی قاوە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی دابەزینی فشاری خوێن، ئەو کەسانەی رۆژانە دوو یان سێ کوپ قاوە دەخۆنەوە فشاری خوێنیان کەمترە لە چاو ئەو کەسانەی کە تەنها یەک کوپ دەخۆنەوە یان بەهیچ شێوەیەک دەیخۆنەوە.

 

بەپێی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی "medicalxpress”، لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی بۆلۆنیای ئیتاڵی و نەخۆشخانەی زانکۆی بۆلۆنیا - پۆلیکلینیکی سانت ئۆرسۆلا ئەنجامدراوە، لێکۆڵینەوەکە پەیوەندی نێوان خواردنەوەی قاوە و کەمکردنەوەی فشاری خوێنی ئاشکراکردووە کە لەسەر دانیشتوانی ئیتاڵیادا کراوە. پرۆفیسۆر کلۆدیۆ بۆرگی کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە دەڵێت، ئەمە یەکەم توێژینەوەیە کە چاودێری ئەم پەیوەندییە بکات لە دانیشتوانی ئیتاڵیادا، داتاکان کاریگەری ئەرێنی خواردنەوەی قاوە لەسەر مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان پشتڕاست دەکەنەوە

 

. هەروەها دەڵێت، "کافاین تەنها یەکێکە لە پێکهاتە زۆرەکانی قاوە و بە دڵنیاییەوە تاکە پێکهاتە نییە کە ڕۆڵی چالاکانەی هەیە، کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ پێشتر

 

تۆمارکراوە تەنانەت لەنێو ئەو کەسانەی کە قاوەی بێ کافاین دەخۆنەوە و ئێمە ئەوە دەزانین کافاین دەتوانێت فشاری خوێن بەرز بکاتەوە، بەڵام پێکهاتە چالاکەکانی لە قاوەدا پێدەچێت ئەم کاریگەرییە هاوسەنگ بکەنەوە بە ئەنجامێکی ئەرێنی لەسەر ئاستی فشاری خوێن.





ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad