ZNA : هەولێر کنگر یەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان کە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان و چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستیی دەبێت.
دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی کنگر کردوە کە بریتین لەمانە
: ۱. ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسێوم له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌کی باش له ئاسن، مه‌گنیسیۆم، ڤیتامینه‌کانی وه‌ک ( K ) ، ( C ) ، ( B ) ، کاربۆهیدراتی ئاڵۆز و ڕیشاڵ و ماده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان و چه‌وریه به‌سووده‌کان و پڕۆتین و ئاو
. ۲. یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن
. ۳. یارمه‌تی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شه‌کره له خوێندا له ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان (هه‌موو جۆره‌کانی) هه‌یه
. ٤. یارمه‌تی خۆپاراستن ده‌دات له نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان
. ٥. یارمه‌تی خۆپاراستن ده‌دات له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر. ٦
. به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و یارمه‌تی زوو چاک بوونه‌وه‌ی برین. ۷
. یارمه‌تی دابه‌زینی کێشی له‌ش ده‌دات له کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ ڕێگری‌کردن له قه‌ڵه‌وی. ۸
. چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌گرتن لێی و خۆپاراستن له مایه‌سیری و ته‌هیجی کۆڵۆن
. ۹. که‌م کردنه‌وه‌ی گرژبوونی ماسولکه‌کان و ڕێگری‌کردن و چاره‌سه‌ری که‌م خوێنی
. ۱۰. ڕۆڵی هه‌یه له که‌مکردنه‌وه‌ی بێهێزی و شه‌که‌تی و بێ تاقه‌تی به‌رده‌وام.
ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە |