ZNA : هەولێر ساردبوونی قاچەکان بە شتێکی باو دادەنرێت لە وەرزی زستاندا، بەڵام ئەگەر لەدوای لەپێکردنی گۆرەویشەوە هەر قاچەکان ساردبوون ئەوا ئامەژەیە بە کێشەیەکی تەندروستی.
بەپێی بابەتێکی تەندروستی گۆڤاری Realsimpleی ئەمەریکی، ئەگەر ساردبوونی قاچەکان بەردەواموون، ئەوا دەکرێت بەهۆی هەندێک کێشەوە بن، کە ئەمانەن
: ١. لاوازی سووڕی خوێن، بەیەکێک لە هۆکارەکان دادەنرێت، چونکە خوێن بەخێراییەکی پێویست ناگاتە شوێنی مەبەست و کار لە پلەی گەرمی جەستە دەکات
. ٢. زیادبوونی راڕایی و قەلەقی، ئەگەر ئەوەت بەسەربێت ئەوا لێدانەکانی دڵت زیاد دەبن و فشاری خوێنت بەرز دەبێتەوە، ئەوەش وا دەکات دەمارەکانی خوێن لە پەلەکاندا تەسکببنەوە و هەست بە سەرما بکەیت. ٣
. لاوازی غودەی دەرەقی، غودە یارمەتی کارلێکە کیمیاییەکان دەدات و وزە بەرهەمدەهێنێت لە جەستەدا، لەحاڵەتێکدا کە غودە بەشی پێویست هۆرمۆنی بەرهەم نەهێنا، ئەوا وا دەکات بەرە بەرە جەستە خاو ببێتەوە و چالاکییەکانی کەمببنەوە
. چەند چارەسەرێک بۆ ساردبوونی قاچەکان: - پێیەکان بجوڵێنە، ئەمەش یارمەتیت دەدات هەست بە گەرمی بکەیت
. - ئەنجامدانی وەرزشی بەردەوام رێگەیەکی ئاسانە بۆ باشترکردنی سوڕی خوێن، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیت لە ساردبوونی پێیەکا پێش ئەوەی رووبدات
.. - تەڕکردنی پێیەکان بە ئاوی گەرمدا بۆ ماوەی ١٥ خولەک هەست بە گەرمی و ئارامیی دەکەیت
. - کەمکردنەوەی فشاری دەروونی
. - دوور بکەوەرەوە لە جگەرەکێشان.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |