هەولێر : ZNA پرتەقاڵ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان و دەوڵەمەندە بە چەندین جۆر ڤیتامنین، بەگشتی پرتەقاڵ لە وەرزی سەرمادا زیاتر دەخورێت و لەشی مرۆڤ لە زۆر نەخۆشی دەپارێزێت بەتایبەت ئەنفلۆنزا
. سوودەکانی خواردنی پرتەقاڵ لە وەرزی پایز و زستاندا: 1
-پرتەقاڵ رێژەی لە %85 ئاوە، هاوکات بڕێکی باشیش پێکهاتەی ریشاڵی و کاربۆهێدرات و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە بۆ لەش سوودێکی زۆری هەیە
. 2-بەهۆی زۆری پێکهاتەی ڤیتامین سییەوە بەرگری لەش بەهێزدەکات دژی نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت
. 3-پرتەقاڵ تەندروستی جگەر دەپارێزێت و چالاکی دەکات
. 4-یارمەتیدەرە بۆ لەش تا ئاسانتر ئاسن و خۆراکە بەسوودەکان هەڵبمژێت، هەربۆیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی کەمی ئاسنیان هەیە گرنگە و رێگانادات تووشی ئەنیمیا ببن
. 5-پرتەقاڵ سوڕی خوێن چالاک دەکات لە لەش و دڵدا، بەهۆی زۆری رێژەی ڤیتامین و کانزاوە لەلەشدا
. 6-باشترین میوەیە بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە گەدە تێردەکات بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ماددەی ریشاڵی
. 7-پرتەقاڵ میوەیەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، چونکە رێژەی شەکر تێیدا کەمە
. 8-خواردنی پرتەقاڵ کرداری هەرس چالاک دەکات، چارەسەری قەبزی دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە ریشاڵیەکان
. 9-بەگوێرەی بەشێکی زۆری توێژینەوەکان خواردنەوەی یەک کوپ شەربەتی پرتەقاڵ بەیانیان، مرۆڤ دەپارێزێت لە سەکتەی مێشک، بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر ڤیتامین و پێکهاتەی دژە ئۆکسانەوە
. 10-میوەیەکی باشە بۆ پاراستنی لەش دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، بەهۆی بوونی کانزا و ڤیتامین سی و ئەی، پێکهاتەی دژە ئۆکسان
. 11-ئێسک بەهێزدەکات و یارمەتی جێگیرکردنی کلسی ئێسک دەدات.
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |