هەولێر : ZNA بۆئەوەی پارێزگاری لە رێکی جەستەت بکەیت پێویستە لە ژەمی بەیانییەوە سیستمی تایبەتی خواردنت هەبێت و بە وریاییەوە خۆراکەکانت هەڵببژێریت. ماڵپەڕی " Eat This Not That" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە گرنگترین رێنماییەکان کردووە بۆئەوەی ژەمی بەیانی تەندروست ئامادە بکرێت و لە کاتی گونجاودا بخورێت، بەم جۆرە
: ١. پرۆتین پێویستە لە ژەمەکەتدا هەبێت، چونکە هەستی تێری زیاد دەکات و رێگە دەگرێت لە دواتردا خواردنی کەمتر بخۆیت، وەك هێلکە و ماستی یۆنانی و پەنیر
. ٢. باشتروایە نانی بەیانی دوای راهێنانی بەیانیان بخورێت نەك لە پێشەوەی
. ٣. بڕی پێویستی ئاو بخۆرەوە بۆئەوەی جەستەت شێدار ببێتەوە و کێشت هاوسەنگ ببێت
. ٤، ژەمی بەیانی دوابخە، ئەگەر دەتەوێت کێش داببەزێنی ئەوا راستەوخۆ دوای هەستان لە خەو نانی بەیانی مەخۆ
. ٥. میوە و سەوزە بخۆ، چونکە هەستی تێری زیاد دەکەن و کێش کەمدەکەنەوە
. ٦. خواردنەوەی چای سەوز و زەنجەفیل کرداری زیند.
ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە |