ZNA - هەولێر لە یاریێکی دواخراوی هەفتەی 12ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی بویەوە.
لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە تۆپ هاوێژەکانی لەندەن بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا کیڤن دی برۆین لە خولەکی 24دا گۆڵێکی نایابی بۆ سیتی تۆمارکرد، دوای ئەوە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئارسناڵ هەژمارکرد و یاریزان ساکا بە سەرکەوتوویی تۆمارکرد و یاریەکەی یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەمدا سیتی بەوە نەوەستا و توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 72 و 82 دا لە ڕێگەی هەریەکە لە گریلیچ و هالاند تۆماربکات و سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت.
بەم سەركەوتنە، یانەی مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ چووە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە و ئارسناڵیش بە جیاوازی گۆڵ دابەزی بۆ پلەی دووەم و یاریێکی دواخراویشی ماوە.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |