ZNA - هەولێر
کۆتا یاری هەفتەی 21ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئێلچی کرد. تایمی یەکەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات، مارکۆ ئەسێنسیۆ گۆڵێک و کەریم بنزیمە دوو گۆڵی بە لێدانی سزا تۆمارکرد. لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 80 لۆکا مۆدریچ گۆڵێکی تری بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە ئێلچی بردەوە. بەم ئەنجامە، ریاڵ مەدرید خاڵەکانی گەیاندە 48 خاڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکەدایە و جیاوازیەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ هەشت خاڵ کەمکردەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad