ZNA : هەولێر کۆمەڵێك خۆراک هەن کە بۆ تووشبووانی شەکرە پێشنیار کراون و دەتوانن نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە کەمبکەنەوە. بەپێی ماڵپەڕی "everydayhealth”، کۆمەڵێک خۆراک هەن سوودیان بۆ نەخۆشی شەکرە هەیە، بەم جۆرە
: ١. برۆکلی
: سەوزەیەکی دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی خۆراکی گرنگ کە بەشدارییەکی زۆر دەکات لە ڕێکخستنی شەکری خوێن، هەروەها خواردنی یارمەتیدەرێکی زۆرە بۆ دابینکردنی توخمە گرنگەکانی جەستە وەک دژە ئۆکسانەکان و ڤیتامینەکانی تر
. ٢. توو
: یەکێک لەو میوانەی کە تامێکی جیاواز و تەندروستە بۆ جەستە بە گشتی چونکە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان، بەتایبەت بۆ تووشبووانی شەکرە، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و چەندین توخمە گرنگەکانی تر کە مرۆڤ پێویستی پێیەتی و نەخۆشانی شەکرە بەتایبەتی، بەڵام نابێت زیاد لە پێویست بخورێت
. ٣. ئەڤۆکادۆ
: یەکێکە لەو میوانەی کە بەهای خۆراکی بەرزی هەیە، هەروەها سەرچاوەیەکی باشی چەورییە تاک ناتێرەکانە کە تەندروستە بۆ دڵ، بەو پێیەی کالۆری کەمی تێدایە، بۆیە خواردنی یەکێکە لە فێڵە باشەکان بۆ نزمکردنەوەی شەکری خوێن و کەمکردنەوەی ئەگەری هەر بەرزبوونەوەیەک
. ٤. گوێز
: یەکێکە لەو چەرەسانەی کە دەوڵەمەندە بە چەندین مادەی خۆراکی گرنگ بۆ جەستە، هەروەها رێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵ و کانزاکانی خۆراکی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی، وەک مەگنیسیۆم و مس و مەنگەنیز، بۆیە دەتوانیت رۆژانە بیخۆیت بۆ ڕێکخستنی شەکری خوێن
. ٥. بادەم
: لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە بادەم یەکێکە لە چەرەساتانەی گرنگە بۆ تووشبووانی شەکرە، هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و کانزاکان کە گرنگن بۆ جەستە هەروەها خواردنی بەشدارییەکی زۆر دەکات لە رێکخستنی شەکری خوێن.
ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە |