ZNA-هەولێر
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە ناوەڕاستی فلیپین، لە قووڵایی 20 كیلۆمەتر لە ڕووی زەوییەوە ڕوویدا. ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەكە بە دووری 11 كیلۆمەتر لە گوندی میاگا لە شارەوانی ئۆسون لە دوورگەی مەسباتێ ڕوویداوە. لەوبارەیەوە دەسەڵاتدارانی فلیپین دەستبەجێ چاودێری هیچ زیانێكی مرۆیی و ماددییان نەكرد و هیچ هۆشدارییەكی تسونامی دەرنەكرا. فلیپین دەكەوێتە سەر "پشتینی ئاگر"، كە شایەتحاڵی چالاكییە بومەلەرزەییەكانی چڕە لە زەریای هێمن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad