ZNA :هەولێر مێخەك یەكێكە لە روەكە بەسودەكان، جگە لەوەی تام و بۆنێكی خۆشی هەیە، دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراكی گرنگ، كە لە دژی چەندین نەخۆشی دەجەنگێت.
خواردنی دەنكێك مێخەك بە گەدەی بەتاڵ ئەم سودانەی هەیە.
1. سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەكات و دژی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكانە.
2. رێگری دەكات لە هەوكردنی جەستە و دژە ئۆكسانی تێدایە.
3. جوینی بە گەدەی بەتاڵ بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت و بەكتریاكانی دەم لەناودەبات.
4. رێژەیەكی زۆر لە ریشاڵی تێدایە و ئارەزوی خواردن دەكاتەوە لە بەیانیان، ئەمەش سودی هەیە، چونكە خواردنی ژەمی بەیانی وزە بە جەستە دەدات.
5. چارەسەرە بۆ كێشەی سێكسی لە پیاواندا.
ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە |