ZNA - هەولێر
یەحیا ڕەحیم سەفەوی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵلا خامەنەیی لە کۆبوونەوەیەکی فەرماندەکانی سوپای پاسداراندا ڕایگەیاند لە شەڕی ڕاگەیاندن و بواری ئەنتەرنێت و شەڕی ئەلەکترۆنیدا نەک زۆر لە دواوەین بەڵکوو تووشی شکستیش بووین.
ڕەحیم سەفەوی گوتیشی بەرەیەک بە سەرکردایەتیی ئەمریکا و بە هاوکاریی ناتۆ و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە و ژمارەیەک لە ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات پێکهاتووە بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕووخێنێت.
سەفەوی دەڵێت: ئەو لایەنانەی باسم کردن لە جەنگی راگەیاندن دژ بە کۆماری ئیسلامی دەستیان داوەوتە دەستی یەک.
ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە |