ZNA- هەولێر
ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی لە ئێران زیندانین بە شێوەی ناڕاستەوخۆ خەریکی دانوستانن.
کاناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکا بە پشتبەستن بە سەرچاوەی ئاگادار ڕایگەیاند ئەمریکا و ئێران بە ناوبژیوانیی بریتانیا و قەتەر خەریکی دانوستانی ناڕاستەوخۆن سەبارەت بە ئازاد کردنی ژمارەیەک زیندانی و لە بەرانبەریشدا ئازادکردنی بەشێک لە پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئێن بی سی نیوز، هەر دوو وڵات خەریکی تاوتوێکردنی ئەو ڕەشنووسەن کە پێشتریش گفتوگۆی لەسەر کراوە و ئەگەر لەسەری ڕێک کەوتن ئەوا ژمارەیەک زیندانیی ئەمریکی لە ئێران ئازاد دەکرێن و لە بەرانبەریشدا ئێران چەندین ملیارد دۆلار پارەی ئەم وڵاتە کە لە بانکەکانی کۆریای باکوور دەستی بەسەرداگیراوە، وەردەگرێتەوە.
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |