ZNA- هەولێر
سوپای ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی 59 ژن و منداڵی ئەندامانی داعش لە سووریا سوپاسی وڵاتی قیرقیزستان دەکات.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم رایگەیاند، خۆشحاڵن بە بڕیاری سەرکردایەتی وڵاتی قیرقیزستان لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە مرۆییانەی دوای هەڵوەشاندنەوەی داعش لە ناوچەکەدا درووست بووە.
سینتکۆم جەختیشی کردووەتەوە، تاکە چارەسەری درێژخایەنی سەرکەوتووانە بۆ قیرانەکانی دوای داعش، دووبارە بنیادنانەوە، بەیەکگەیاندنەوە و گەڕاندنەوەی دانیشتوانی کەمپەکانی ئاوارەکانە لە باکووری رۆژئاوای سوریاوە بۆ وڵات و شوێنی لەدایکبوونیان.
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |