هەولێر : ZNA لەیەک دەچن بەڵام لە هەوکردنی توند بۆ کاتێکی کەم روودەدات و پاشان دووچاری هەڵامەت دەبێت، بەڵام لە هەوکردنی بەردەوام بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام دەبێت و دووچاری ماندووبوون و بێزاری بە شێوەیەکی زیاتر دەبێت، هەروەها ئەم بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەکاتی هەوکردنی توند هەیە لە کاتی هەوکردنی بەردەوام نییە. بەپێی راپۆرتێکی
تەندروستی ماڵپەری"العاجل"، بۆ دەستنیشان کردنی هەوکردنی بەردەوام دوو خاڵ لەمانەی خوارەوە بەدی بکرێت دەتوانین بە هۆیەوە ئەم جۆرە هەوکردنە دەستنیشان بکەین: ١. هاتنە خوارەوەی لینجە ماددەی زەرد یان سەوز یان لە کونەکانی لووت یان لە قورگ
. ٢. گیرانی لووت و گران وەرگرتنی هەناسە لە لووتەوە
. ٣. ئازار و دەست تێوەردانی و ئەستووربوونی دەورووبەری چاو لە زۆربەی کاتدا، وادەکات نەخۆشەکە هەست بکات کە رووخساری ئەستوور بووە و هەست بە بێزاری دەکات لەبەر بوونی ئازار
. ٤. نەمانی هەستی بۆنکردن و تامکردن: هەندێک جار نەخۆشەکە دووچاری نیشانەکانی تر دەبێت وەکو ئازاری گوێچکەکان و شەویلگەکان و ددان و قورگ، هەروەها تووشبوون بە کۆکە کە زۆر بێزارکەر دەبێت لە شەواندا لەگەڵ بوونی بۆنی ناخۆش و هەست کردن بە رشانەوە جگە لە هەست کردن بە ماندووبونێکی بەردەوام کە بۆماوەی ١٢ هەفتە بەردەوام دەبێت
. ٥. هەندێ جار لە منداڵان نیشانەی تر بەدی دەکرێت وەکو هەڵچوون و پرخەکردن و هەناسە بەدەم وەرگرتن و قسەکردن بە لووت.
ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە |