ZNA - ههولێر
لە هێرشێکی چەکدارییدا لە نێوەڕاستی سووریا لانیکەم 53 کەس کوژران و میدیای فەرمیی وڵاتەکەش داعش بە ئەنجامدانی تۆمەتباردەکات.
میدیای فەرمیی سووریا بڵاویکردەوە: "53 هاووڵاتی لەکاتی کۆکردنەوەی دۆمەڵان لە هێرشێکی تیرۆریستیی داعشدا لە باشووری رۆژئاوای شارۆچکەی سۆخنا" لە رۆژهەڵاتی پارێزگای حمس کوژراون.
وەلید عۆدە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تەدموور لە پارێزگای حمس بە میدیای سوویای گوت، 46 لەوانەی کوژراون خەڵکی سڤیلن و حەوت کەسی دیکەش سەربازن. گوتیشی کە تەرمەکان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
سەرچاوە خۆجێیەکان باس لەوە دەکەن، رۆژی 11ـی شوبات لە هێرشێکی هاوشێوەدا 16 کەس کە زۆربەیان سڤیل بوون لە هەمان شوێن کوژران و دەیان کەسی دیکەش رفێندران کە دواتر 25 کەسیان ئازادکران و چارەنووسی ئەوانی دیکەش نادیارە.
رووداو
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |