ZNA-هەولێر رێكخه‌ری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی دووپاتیده‌كاته‌وه، ئیداره‌ی بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌رییكا ئاماده‌یه پاره‌ی زیاتر بۆ ئۆكرانیا خه‌رج بكات، "ئه‌گه‌ر پێویست بكات".
جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن ئەگەر پێویست بکات، ئامادەیە داوای پارەی زیاتر لە کۆنگرێس بکات بۆ پشتگیریکردنی ئۆکرانیا، "بەڵام ئەمە هێشتا لەسەر مێزی گفتوگۆ نییە." کێربی گوتیشی: "هیوادارم پێویست نەکات ئەوە بکەین، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئامادەین".
رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی گوتیشی، ئیدارەی ئەمریکا هێشتا "لە قۆناغێکی سەرەتاییدایە" لە رووی خەرجکردنی ئەو پارەیەی کە پێشتر تەرخانکراوە.
جۆن کیربی جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، "بێگومان ئەگەر زانیمان پێویستمان پێیەتی، ئەوا ئەو کارە دەکەین".
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا كه نزیك ده‌بێته‌وه له ساڵێك، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە "ناتۆ" پاڵپشتی دارایی سه‌ربازی کیێڤ دەکەن له‌ڕێگه‌ی ناردنی چەک به‌بڕی دەیان ملیار دۆلار.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |