ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی رایگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی پارێزگای دیوانیه پێنج ته‌رم یه‌ك خێزانیان له‌ژێر داروپه‌ردووی سه‌قفی داڕووخاوی خانووه‌كه‌یان ده‌رهێنانه‌وه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، ئه‌م خانووه له كه‌رپووچ وگه‌چ دروست كرابوو هه‌روه‌ها ئه‌و ئاسن و شێلمانه‌شی به‌كار هاتبوو، ڕزی و كۆن بوون.
روونی كرده‌وه، تیمه‌كانی رزگاركردن به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه چوون، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان له ژێر داروپه‌ردوه رووخاوه‌كه ده‌ركه‌ن و راده‌ستی پزیشكی دادی بكه‌ن.





میدیا عێراقییه‌كان
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |