ZNA-هەولێر سیاسی
به‌ریتانیا پاڵپشتی خۆی بۆ سه‌قامگیری عێراق دووپاتده‌كاته‌وه
Kurdistan24 هه‌ولێر 1 كاتژمێر

كۆبوونه‌وه‌ی سوودانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا
عێراق سوودانی به‌ریتانیا عێراق
K24 - هه‌ولێر:
له كۆنگره‌ی میونشن بۆ ئاسایشی جیهان، سەرۆکوەزیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه و خواستی عێراقی بۆ هاوکاری لەگەڵ بەریتانیا دووپاتکردەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، رۆژی هەینی (17ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، لەگەڵ جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه، جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش پابەندبوونی وڵاتەکەی دووپات کردەوە بە هەموو شتێك کە ببێته هۆی سەقامگیری عێراق. ناوبراو پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ئەو رێچكه‌یه‌ی گەشەپێدانی ئابووری کە حکومەتی ئێستای عێراق پەیرەوی دەکات، ده‌ربری.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رێگاکانی پەرەپێدانیان كرده‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و نێودەوڵەتی و بەهێزکردنی هاوکارییەکان کراوه. باسی چوارچێوەی هاوبەشیش لە بوارە جیاوازەکان و کەرتە ئابووری، کولتووری و پەروەردەییەکان و لە بوارەکانی وزە و وەبەرهێناندا كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سوودانی جەختی كرده‌وه لە خواستی عێراق بۆ پەیوەندییە هاوسەنگەکان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی وخواستی بەرزکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ بەریتانیا و قۆستنه‌وه‌ی تواناکانی بەردەست لە پێناو بنیاتنانی هاوبەشی ئابووریی جۆراوجۆر، هەروەها ئاماژەی بە چاکسازییە ئابوورییەکانی کرد کە لە لایەن بەریتانیاوە پەسەند کراون.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |