English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق: بشەخۆراکی 8 مانگی هاووڵاتیان دابین کراوە
2023-02-18 [09:18 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی بازرگانی عێراق رايگەیاند،  سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتیان بۆ هەشت مانگی ئایندە دەستەبەرکراوە.

محەمەد حەنون گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی بازرگانی عیراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، هاوکارییەکان لە بەشەخۆراکدا هەموو ماددە خۆراکییە بنەڕەتییەکان لەخۆدەگرێت کە بە نرخێکی کەم دەفرۆشرێت بەهاوڵاتیان لەوانەش گۆشت و مریشک و شیر و ئاردی سفر و چەند جۆرێکی پەنیر.

حەنون ئاماژەی بەوەشکرد، بانکی ناوەندی پاڵپشتی دارایی بۆئەم مەبەستە تەرخانکردووە هەتا بتوانێت لەماوەی چەند رۆژی ئایندەدا جارێکی دیکە بازاڕی ناوخۆیی و ناوەندەکانی کڕین و فرۆشتن و بەبازاڕکردن ببوژێنێتەوە و ماددە و کەرەستە خۆراکییە بنەڕەتییەکانی هاوڵاتیان فەراهەم بکات.

ئەو گوتیشی، وەزارەتەکەیان لەرێگەی بریکارەکانیانەوە کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 57 هەزار بریکار لەماوەی چەند هەفتەی ئایندە و پێش هاتنی مانگی رەمەزان بەهاوکاری کەرتی تایبەت و بەگوێرەی پلانە پێشووەختەکان لەم بوارەدا بەردەوام دەبێت لە دابەشکردنی سەبەتە خۆراکییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ بەردەوامی گرێبەستەکان و هاوردەکردنی ماددەخۆراکییەکان و هەڵگرتنی لە کۆگاکاندا ماددەخۆراکییەکانی سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتیان بۆ هەشت مانگی ئایندە دەستەبەرکراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی باسی لەوەشکرد، لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی ئاوارەکان ئامادەکاری دەکرێت بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان و دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆجاری دووەم بەسەریاندا.





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad