English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ حوزه‌یرانی داهاتوو كاركردن بە ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی ده‌ستپێده‌كات
2023-02-18 [11:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ شەممە، سكرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وادەی دەستپێكردنی كارەكانی بە ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی (POS) دیاریكرد، كە بڕیارە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا دەست بە كاركردن بكات.

حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا)ی ڕاگەیاند: ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێگەی وەزارەتی كاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنە پەیوەندیدارەكانەوە، بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن، بەتایبەت كاركردن لە خاڵەكانی فرۆشتن لەڕێگەی پارەدانی ئەلیكترۆنی (POS).

مەجید ئاماژەی بەوەشكرد، ئامێری پارەدانی ئەلیكترۆنی كارئاسانی دەكات بۆ هەموو مامەڵەیەكی نەختینە بۆ هاووڵاتیان لە دامەزراوە فەرمییەكانی دەوڵەت، دامودەزگاكانی كەرتی تایبەت، فرۆشگا، بازاڕ، بەنزینخانە، هۆتێل و كلینیكە پزیشكییەكان.

 ڕوونیشیكردەوە كە بەم نزیكانە هەڵمەتێكی ڕاگەیاندن سەبارەت بە سوودەكانی ئەم ئامێرانە دەستپێدەكات ، كە بڕیارە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا دەست بە كاركردن بكات.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad