English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. لە یاریێکی دراماتیکی ئارسناڵ سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا
2023-02-18 [04:00 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریەکانی هەفتەی 24ی خولی نایابی ئینگلتەرا و لە یاریێکی بەهێزدا یانەی ئەستۆن ڤێلا میوانداری یانەی ئارسناڵی كرد.

 

لە ئەنجامدا گەنەرز توانی یاریەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە خاوەن یاریگا بردەوە.

 

هەر لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان یاریێکی بەهێز و بەچێژ بینراو لەخولەکی 5 ئۆتکینز گۆڵی یەکەمی ڤێلای تۆمارکرد،

بەڵام ساکا لەخولەکی 16 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، دواتر ئەستۆن ڤێلا توانی لەخولەکی 31دا لە ڕێگەی کۆتینیۆ گۆڵی دووەمی تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەم ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ چەند گۆڕانکاریەکی ئەنجامدا و دوای چەند هەلێک لە خولەکی 61 زینچینکۆ ئەنجامەکەی بۆ یانەکەی یەکسانکردەوە،

تۆپ هاوێژەکانی لەندەن بەوە نەوەستان و دوو گۆڵی تری لە خولەکەکانی 93 و 98 لە لایەن مارتینێز بەهەڵە لەخۆیان تۆمارکرد و مارتینێلیش گۆڵی چوارەم و بردنەوەی ئارسناڵی تۆمارکرد.

 

بەم سەركەوتنە، یانەی ئارسناڵ سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی 54 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە و ئەستۆن ڤێلاش بە 28 خاڵ یانزدەدایە.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad