ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 24ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی بووە میوانی نوتينگهام فورێست.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا كۆتایی هات و هەر یەکەیان خاڵێکی وەرگرت.
لە تایمی یەکەمدا مانچستەر سیتی گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان بێرناردۆ سیلڤا بە ئاسیستێکی گریلیش لە خولەکی 42 تۆماریكرد و ئەو تایمە بەو گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، هەردوو یانە هێرشەکانیان بۆ سەر گۆڵی بەردەوام بوو تاکوو لە خولەکی 84 کریس وود گۆڵی بەرامبەری بۆ نۆتینگهامی تۆمارکرد و خاڵێکی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامەش، سیتیزن بەکۆکردنەوەی 52 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و نۆتینگهامیش 25 خاڵی هەیە و لە پلەی 13 دایە.
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |