English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پسپۆڕێکی قوڕگ، لووت و گوێ هۆکارە باوەکانی وشکبوونی دەم باسدەکات
2023-02-19 [08:53 AM]

ZNA: هەولێر


پسپۆڕێکی قوڕگ، لووت و گوێ لە کەندا هۆکارەکان و پێشگیریکردن لە وشکبوونەوەی نێو دەم باسدەکات و رایدەگەیێنێت، لەزۆربەی بارودۆخەکاندا ئاساییە، بەڵام دەشێت نیشانەی نەخۆشییەکی درێژخایەن بێت

 

. کەیڤن هیگن، پسپۆڕی قوڕگ، لووت، گوێ لە کەنەدا روونیدەکاتەوە، وشکبوونەوەی دەم حاڵەتێکە بەناوی 'Xerostomia' کە لیکی نێو دەم کەمدەبێتەوە و وشکبوونەوەی دەم وەکو ئاماژەیەکە بۆ کەمیی بەرهەمهێنانی رێژەی لیک

 

. پسپۆڕەکە دەڵێت: ''زۆرجار حاڵەتەکە لە ئەنجامی وشکبوونەوەی جەستەدا روودەدات، واتە شلەی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی لیک لە جەستەدا نییە''، هەروەها دەشڵێت: وشکبوونەوەی دەم لەکاتی هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی باو و ئاساییە

 

. بە گوتەی دکتۆر کەیڤن، هەندێک جۆری دەرمان کاریگەرییان لەسەر وشکبوونی دەم هەیە وەکو 'دەرمانەکانی بەرزەپەستانی خوێن و چارەسەری دەروونی، دەنکۆڵەی خەو، ئازارشکێنەکان و چارەسەری کیمیایی'، هەروەها ئاماژەش بە نەخۆشییەکانی رۆماتیزم، شەکرە و بەرگریی دژەخۆیی دەکات کە دەشێت هۆکاربن بۆ وشکیی دەم بەتایبەت لە تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە

 

. بۆ چارەسەرکردن و پێشگیریکردن لە وشکبوونی دەم و قوڕگ دکتۆر کەیڤن هیگن رێنوێنیی هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت: ''ئەگەر هۆکارەکەی سادەبوو ئەوا بە 'خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو و شلەمەنی، خواردنی سەوزە و میوە و جوینی بنێشتی کەمشەکر' دەتواندرێت کەمبکرێتەوە، بەڵام ئەگەر هۆکارەکەی نەخۆشیبوو ئەوا پێویستە دەرمان و چارەسەری تەواو وەربگیرێن

 

. لە کۆتاییدا پسپۆڕەکە گوتی، ئاساییە ناوبەناو هەست بە وشکبوونەوەی دەم بکرێت، بەڵام وشکبوونەوەی بەردەوامیی دەم و قوڕگ دەشێت نیشانەی کێشەیەکی بنەڕەتی بێت، هەربۆیە لە ئەگەری درێژەکێشان بە حاڵەتەک پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت. بەگوێرەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی NHS لە بەریتانیا، کێشانی جگەرە و نێرگەلە یاخود خواردنەوەی کحول هۆکاری باون بۆ وشکبوونەوەی دەم، هەروەها NHS پێشنیازدەکات شەوانە شێدارکەرەوەی قوڕگ و لووت بەکاربهێندرێت و ئەو خۆراکانەی کافایینیان تێدایە کەمبکرێنەوە.





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad