هەولێر : ZNA دیاردەیەکی باو کە زۆربەی خەلک لای بۆتە پرسیار لە پڕ گۆرینی رەنگی ددانەکانە،ئەم حالەتەش بە شێوەیەکی بەرچاو و دیار لە منداڵاندا ھەستی پێدەکرێ و کاریگەری ئەم دەرمانانەیان زیاتر لەسەردەکەوێ ...بۆچی؟
! چونکە ددانی منداڵ لە تەمەنی گەشەکردن و دروست بوونی پێکھاتەکانیدایە و پێویستە بە ئاگاداری و لە ژێر رێنمایی پزیشکی پسپۆر دەرمان بۆ بەکاربھێنرێ وەرگرتنی بڕێکی زۆر لە م ماددانە کاریگەری خرپیدەبێت لەسەر تەندروستی جەستە بە گشتی
. لەگەڵ ئەوەی دەرمانەکانی وەک شروب و قەترەی ئاسن و ڤایتامینەکان ئەم کاریگەرییە لاوەکیەیان ھەیە لەسەر ددانەکان بەڵام لە کاتی کەمی ماددەی ئاسن یاخود ڤایتامینەکان کاریگەری نەرێنی دەردەکەوێ لەسەر ددانەکان و تەواوی جەستە و ددانەکان پێکهاتەیان لاواز دەبێ و بەرەو گۆرانی رەنگ دەچن بۆیە ناچارین ئەم ماددانە بەکار بھێنین بە رێژەیەکی تەندروست و پێویست کە پزیشک ڕێژەکەی دیاری دەکات بۆ ئەوەی ئەم کاریگەریە خراپەی گۆرانی رەنگی ددانەکان و خراپبوونیان کەم بکەینەوە ، دەکرێ چەند رێگایەکی خۆپارێزی بەکاربھێنین..
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |