ZNA - هەولێر به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئیسرائیل بۆردومانی چه‌ند ناوچەیەکی دیمه‌شقی پایتەختی سووریای كردووه، به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س كوژران و 15 دیكەش برینداربوون، بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی حکومەتی سووریا، یەکێک لەو شوێنانەی بەر بۆردومانەکە کەوتووە ناوچەیەکی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به ئاژانسی هه‌واڵی سانای سووریا راگه‌یاند، له بۆردومانێكی فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شوێنێكی نیشته‌جێبوون، كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
ئاژانسی سانای حکومەتی سووریا لە زاری سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە "ئیسرائیل مووشه‌كبارانی چه‌ند خاڵێكی دیمه‌شقی كردووه، كه له‌نێوانیاندا شوێنێكی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بووه، بووه‌ته هۆی كوژرانی 5 كه‌س و برینداربوونی 15كه‌سی دیكه. هه‌روه‌ها چه‌ند خانوویه‌كی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیش خاپوور كراوه".
له‌لایه‌كی دیکە روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب و دیابیه له دیمه‌شق، مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیل ئه‌و پێگانه‌ی كردووه‌ته ئامانج كه میلیشیا ئێرانییه‌كان و حزبوڵڵای لوبنانی تێدا بووه. ده‌شڵێت، شوێنه‌كه‌ی ئاگری گرتووه و ته‌قیوه‌ته‌وه و زیانی گیانی و ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
روانگەی سووری راشیگەیاندووە، مووشه‌كێك له زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه ژنێك به‌وهۆیه‌وه كوژراوه.
ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە |