ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئۆساسۆنا.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یاریەیكە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئۆساسۆنا بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا، ڕیاڵ بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو تاکۆ توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 78 و 93 دا لە ڕێگەی فریدریکۆ ڤالڤێردی و مارکۆ ئەسێنسیۆ تۆمارکرد و سێ خاڵیان بەدەستهێنا.
بەم سەركەوتنەش، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 51 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و ئۆساسۆناش 30 خاڵی هەیە و لە پلەی 10 دایە.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |