ZNA - ههولێر
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار سەبارەت بە دەنگۆی ژمارەیەک لە هەژمارەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی لەبارەی لێشاوی پەنابەرانی سووریایی بۆ پارێزگای هاتای کە بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە، رایگەیاند: ''هەندێ لانەی فیتنە و خراپەکاریی دەنگۆی لێشاوی پەنابەرانیان لە سنوورەکانەوە بڵاوکردەوە. دەرکەوت تەواوی ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە''.
خولوسی ئاکار بە یاوەری سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، یاشار گولەر هێڵی سنوور وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا بەسەر کردەوە و سەردانی ئەو بنکە سەربازییانەی کرد کە لە خاڵی سفری سنوور دانراون.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لە میانی سەردان و بەسەرکردنەوەکاندا، باسی لەوە کرد کە هیچ هاتنەناوەوەیەک بۆ وڵات رووینەداوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە سووریاییەکان گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
گوتیشی: ''لە دوای روودانی بوومەلەرزەکان، ١٠ هەزار و ٦٣٣ سووریایی بەخواستی خۆیان گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان''.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار سەبارەت بە دەنگۆی ژمارەیەک لە هەژمارەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی لەبارەی لێشاوی پەنابەرانی سووریایی بۆ پارێزگای هاتای کە بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە رایگەیاند: ''هەندێ لانەی فیتنە و خراپەکاریی دەنگۆی لێشاوی پەنابەرانیان لە سنوورەکانەوە بڵاوکردەوە. دەرکەوت تەواوی ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە. نە لە دەروازە سنوورییەکانەوە، نە لە هێڵی سنوورەوە هیچ پەڕینەوەیەکی پەنابەران رووینەداوە''.
AA
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |