ZNA :هەولێر
ئەنەناس یەکێکە لە بەتامترین میوەکان و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا خۆراکییەکان ئەمەش وای کردووە کاریگەری ڤایرۆس و بەکتریاکان لە سەر جەستە کەمبکاتەوە ئەمە جگە لە بەهێزکردنی ئێسکەکان ماڵپەڕی "سەباح" لە بەشی تەندروستیدا چەند سوودێکی تەندروستی ئەم میوەیەی خستۆتە ڕوو کە ئەمانەن: 1.بەرگری لەش بەهێز دەکات. 2. بەسوودە بۆ تەندروستی دڵ و جومگەکان. 3.فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە. 4.بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین C و دژەئۆکسیدەکان ڕێگری دەکات لە کەمبوونەوەی توانای بینینی. 5.بەسوودە بۆ چارەسەری کۆکە و ڕزگاربوون لە پەتا. 6.ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجە دەکات. 7.ئەگەری توشبوون بە سکچوون و هەوکردنی جەستە کەمدەکاتەوە. 8.ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات. 9.بەسوودە بۆ بەهێزبوونی ئێسکەکان. 10.تەندروستی پوک و ددانەکان باشتر دەکات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad