ZNA - هەولێر لە دیارییەکانی هەفتەی 24ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان پێشەنگی ڕیزبەندی میوانداری یانەی لیلی کرد.
لە ئەنجامی یاریێکی دراماتیکی و بەچێژدا، پاریس توانی یاریەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە لیل بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا، پاریسی خاوەن یاریگا توانی دوو گۆڵ لەڕێگەی یاریزان کیلیان مباپێ و نەیمار لە خولەکەکانی 11 و 17 تۆماربکات، تاکە گۆڵی لیلیش یاریزان دیاکیتی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم و لیل دوو گۆڵی تری لەلایەن جۆناسان دەیڤد و جۆناسان بامبا لە خولەکەکانی 58 و 69دا تۆمارکرد ل،
بەڵام پاریس بەمە نەوەستا و دوو گۆڵی تری لە ڕێگەی مباپێ و مێسی لە خولەکەکانی 87 و 95 دا تۆماریکردن و سەرەنجام یاریەکەیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ بردەوە.
دوای ئەم بردنەوەیە، پاریس سانجێرمان بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە دێت و لیلیش 41 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمدایە.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |