ZNA - هەولێر لە دوایین یارى هەفتەى 24ى خولى نایابى ئینگلتەرا، یانەى تۆتنهام لە یاریگاى خۆیدا ڕووبەڕووی وێستهام یونایتد بویەوە.
لە ئەنجامدا تۆتنهامی خاوەن یاریگا توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە وێستهام بباتەوە.
هەردوو گۆلەکەی تۆتنهام لە تایمی دووەمی یاریەکە و لە خولەکەکانى 56 و 72دا لەلایەن هەریەکە لە ئیمیرسۆن و هیۆنگ مین سۆنەوە تۆمارکران.
بەم سەركەوتنە، تۆتنهام بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى چوارەمى ڕیزبەندى بەدەستهێنا، وێستهامیش بە 20 خاڵەوە بۆ پلەى 18یەم دابەزى.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |