ZNA - هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێرشی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق لەکاتێکدایە خەڵکی سوریا بەهۆی بومەلەرزەوە لەدۆخێکی خراپ دان و ئامانجیش لەم هێرشە زیاددکردنی ئێش و ئازاری سوورییاکانە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ناسر کەنعانی راشیگەیاند، بێدەنگی وڵاتانی عەرەبی لەبەرانبەر پێشێلکردنی سەروەریی خاکی سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە شەرمەزارانەیە.
کەنعانی داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد رێکاری توند و خێرا دژی کارەکانی ئیسرائیل بگرنەبەر.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |