هەولێر : ZNA زۆر کەس ئەم پرسیارەی لە مێشکدایە و دەلێ بەردەوام ددانم دەشۆم و زۆر گرینگیان پێدەدەم بەڵام سەرەرای ئەوەش رەنگیان زەردە یاخود کلس دەگرن.
..!! سەرەتا دەبێ بزانیت زەردی و تاریکی رەنگی ددان زۆر کات بۆماوەییە و لە بنەرەتەوە وایە و بە شۆردن رەنگی ناگۆرێ و تەنھا چارەسەر ئەوەیە لەیزەری سپیکردنەوەی ددانی بۆ بکەیت یاخود کیفی جوانکاری بۆ بکەیت بەڵام زۆربەی حالەتەکانی گۆرانی رەنگی ددانەکان و زوو دروستبوونی کلس ھۆکاری دەرەکین و لە گرینگیپێنەدان و ئهمالیەوە سەرچاوە دەگرن ھۆکارەکان چین؟؟
١-زۆر خواردنی جگەرە و چا و قاوە
.
٢-شۆردنی ددان بەشێوەیەکی ھەڵە....
زۆرکەس دەلێ ددانم ھەموو رۆژێک دووجار دەیشۆم ..بەلام کە لێی دەپرسی چۆن دەیشۆی دەبینیت بە شێوەێەکی ھەڵە دەیشوات و زۆر بەپەلە پەل دەیکات و ددانەکان پاک ناکاتەوە بە تەواوی
. ٣-لیکی کەسەکەش دەور دەبینێ و ھەندێ کەس لیکی خەستە و یاخود لیکی کەمە و دەمی وشکە ئەم کەسانە زیاتر ددانیان کلس دروست دەکات.
ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە |