ZNA : هەولێر دكتۆره تاتیانا شابۆڤالنكۆ، نه‌خۆشی فشه‌ڵبوونی ئێسكه‌كان به " په‌تای بێده‌نگ" ناوده‌بات، باس له‌وه ده‌كات زۆرینه لایان وایه ئه‌مه نه‌خۆشی پیریه و به‌و هۆیه‌وه گرنگ نییه به‌لایانه‌وه چۆن خۆیان بپارێزن
. فشه‌ڵبوونی ئێسكه‌كان جۆرێك نه‌خۆشی درێژخایه‌نه ده‌بێته هۆی لاواز بوونی ئێسك و تێكچوونی شانه‌كان و نه‌خۆش ده‌گاته قۆناغێك ئێسكه‌كانی ده‌شكێت به به‌ركه‌وتنێكی سادده یان بێ هۆكار.
ئافرەتان زیاتر له پیاوان و پاش چونه ته‌مه‌نی كۆتایی هاتنی سوڕی مانگانه و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین زیاتر توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن
. دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كافاین و كێشانی جگه‌ره و كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێ و سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و وه‌رزشكردن، له‌گه‌ڵیدا ناو به‌ناو پشكنین بۆ ئاستی ڤیتامین D و كالسیۆم یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |