ZNA : هەولتر ناكان هۆشداری ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی به تۆنێكی ده‌نگی جێگیر و نزم و خه‌مۆك قسه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به خه‌مۆكی زیاتره
. زانا ئه‌ڵمانیه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی به ده‌نگێكی كراوه و به‌رز قسه ده‌كه‌ن له ژیانیاندا كراوه و به‌خته‌وه‌رترن به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگێكی نزم و خه‌مۆكیان هه‌یه، ڕاپۆرته‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی Depression and Biploar Support تیایدا هاتووه توشبووان به خه‌مۆكی %20 ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆتایی به‌ژیانی خۆیان بهێنن
. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Journal of Voice بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا داتا له‌سه‌ر 2000 كه‌س كۆكراوه‌ته‌وه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 19-80 ساڵدایه و تێبینی له‌سه‌ر تۆنی ده‌نگ و ته‌ندروستی جه‌ستته‌ی و ده‌رونیان وه‌رگیراوه
. توێژه‌ره‌وه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه، تۆنی ده‌نگ ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌رونی، ئه‌وانه‌ی به تۆنێكی ده‌نگی نزم و لاواز قسه ده‌كه‌ن كه‌متر به‌خته‌وه‌رن به‌راورد به‌وانه‌ی تۆنی ده‌نگیان به‌رزه.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |