English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌پێنج جۆری خۆراك باشترین سه‌رچاوه‌ی‌ زینكن
2023-02-20 [11:22 AM]

ZNA : هەولێر


كانزای زینك یه‌كێكه‌ له‌و پێكهاته‌ گرنگانه‌ی‌ ڕۆڵی سه‌ره‌كی و گرنگی هه‌یه‌ له‌ زینده‌چالاكیه‌كانی جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و شانه‌ خراپ بووه‌كان چاكده‌كاته‌وه‌.

 

جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ توانای هه‌ڵگرتنی كانزای زینك ی نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه‌ به‌رده‌وام ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆیت كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ئه‌م كانزایه‌ن

 

. ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌ ئاشكرای كردوه‌" پیاوان سه‌روو 19 ساڵ جه‌سته‌یان ڕۆژانه‌ پێویسای به‌ 11 میلیگرام له‌ زینك هه‌یه‌، و ئافرەتان له‌ هه‌مان ته‌مه‌ندا جه‌سته‌یان 8 میلیگرام له‌م كانزایه‌ی‌ پێویسته‌" به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و لیسته‌ی‌ پێگه‌ی‌" هێلس لاین" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیادا لیستی ئه‌و خۆراكانه‌ هه‌یه‌ كه‌ باشترین سه‌رچاوه‌ی‌ ئه‌م كانزایه‌ن

 

. 1- گۆشتی سوور: ئه‌م جۆره‌ی‌ گۆشت باشترین سه‌رچاوه‌ی‌ كانزای "زینك" ه‌ و 100 گرام له‌ گۆشتی سوور بڕی 4.79 میلیگرام له‌ زینكی تیادایه‌ كه‌ ده‌كاته‌ %43.5 ی پێویستی ڕۆژانه‌ی جه‌سته‌ی‌ پیاوان به‌م كانزایه‌ و %59.9 ی پێویستی جه‌سته‌ی‌ ئافرەتان به‌م كانزایه‌، جگه‌ له‌وه‌ش باشترین سه‌رچاوه‌ی‌ كانزای ئاسن و ڤیتامین B و كریاتینه‌

 

. 2-چه‌ره‌س: هه‌ریه‌ك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی" باده‌م و گازۆ و سنه‌وبه‌ر" باشترین خۆراكه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ زینك جگه‌ له‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ی‌ كانزا و ڤیتامینی دیكه‌ن، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ پێگه‌ی‌ BioMed Central بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ "چه‌ره‌سه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌كان مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌

 

" 3-هێلكه‌: له‌ناو هێلكه‌دا زینك و ڤیتامین B و سلینیۆم و كانزا پێویسته‌كان بۆ جه‌سته‌

 

. 4- شۆكۆلاته‌ی‌ ڕه‌نگ تۆخ: له‌ 100 گرام شۆكۆلاته‌ی ڕه‌نگ تۆخ 3.31 میلیگرام زینك هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پسپۆڕانی خۆراك ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن زیاده‌ ڕه‌وی له‌ خواردنی ئه‌م جۆره‌ شیرینه‌ نه‌كه‌ن

 

. 5-گوێچكه‌ ماسی: ئه‌م خواردنه‌ ده‌ریاییه‌ بڕێكی كه‌م له‌ كالۆری تیادایه‌ و 6 دانه‌ گوچێكه‌ ماسی بڕی 33 میلیگرام زینك ی تیادایه‌، به‌ڵام باشتر وایه‌ پێش خواردنی باش بكوڵێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ ژه‌هراوی بوون دروست نه‌بێت.





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad