ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 22ی لالیگادا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی قادیشی کرد.
لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکە بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا بارسا توانی هەردوو گۆڵەکەی لەڕێگەی یاریزانان سێرجی رۆبێرتۆ و لیڤاندۆڤسکی لە خولەکەکانی 43 و 46 دا تۆماربکات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی هەردوو یانە چەند هەوڵیاندا کە گۆڵ تۆماربکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یاریەکەش بەو ئەنجامە مایەوە.
بەم سەركەوتنە، بەرشەلۆنە پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد بەکۆکردنەوەی 59 خاڵ و قاديش تەنیا 22 خاڵی هەیە و لە پلەی 17 دایە.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |