ZNA-هەولێر
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دۆخی وڵات و ناوچەکە کۆبووەوە.
هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، شه‌وی رابردوو هاوپه‌یمانێتییه‌كه لە ماڵی عەمار حەکیم كۆبووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکه‌دا گرنگترین پڕۆژە یاساکان بەمەبەستی دەنگدان لەسەریان لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆیان لەسەر کراوە.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئەندامانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە جەختیان له سەرخستنی حکومەتێکی خزمەتگوزاریی نیشتیمانی کردەوە.
ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە |